بەشی چوارەم
سه‌باره‌ت به‌م ماڵپه‌ڕه‌


ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ تایبه‌ته‌ به ڕێکخراوی گه‌نجانی عاجز و نارازی له‌ ( ئه‌دای به‌رپرسانی ناو یه‌کیتی ) نیشتیمانی له‌ سه‌رانسه‌ری کوردستان بۆ به‌دی هێنانی ئامانج و نوی` بونه‌وه‌ بۆیه‌ داواکارین له‌ هه‌ر شارێکی کوردستانن هاوکارو پشتیوانمان بن و ده‌ست له‌ ناوی ده‌ست بۆ پیشاندانی ئیراده‌ی لاویمان به‌ره‌و چاکسازی و نوێ بونه‌وه‌ و سه‌رکه‌وتن تکایه‌ ده‌نگی خۆتان بگه‌یه‌نن بۆ گۆڕانکاریو چاکسازی ناو ینک نه‌ک به‌م شێوه‌ی ئه‌دای ئێستا به‌لکو بۆ چاکسازیو نوێ بونه‌وه‌.......ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ڕێکخراو تكاية تةنها لة ڕێگه‌ی ئةم ئيمةيلانةوة پةيوةنديمان پيوة بكةن نه‌سره‌وتن تا سه‌رکه‌وتن arastaynwepuk@gmail.com ) arastaynwepuk1@gmail.com )
دواين بابةت
په‌یوه‌نديةكان
=tmyfsnayua6ltirpgo.gif= jfuds1hxoi53uyo0vo61.jpg bqeggxnnujp5qpnv5jix.jpg i4vvcjy0u1t8q5fkyzb.jpg 61cczqxke80oy0e65dh7.jpg f6q4zj4cj3mcenyy8n5g.jpg atz46mncdim89pqa2o2.jpg h2xivqqa1ao3fc6iissq.jpg 6rp0z50beuoxjdtqmmf.jpg r8m6dm38ze6kwssovxhp.jpg 45vglrgr1t20bbysd9ai.jpg utc86e419qku9cgjowdu.jpg eptenuqxauo1ox33xlp.jpg xvs0c9rjv2zq5gz387x.jpg xvs0c9rjv2zq5gz387x.jpg za6zszieifitlh4sweug.jpg 27h9z97qvuh2wqa5n81j.jpg fgo5bxcz2pd2q2tvs1qy.jpg z0ltsk1sa214rc8mvpka.jpg qs9tisia832osfl6csf.jpg wob4u0szozrq3mfrbyd.jpg m78c9twl97oi33iw2h3v.jpg 7ak1nahem3t3t3ijydv.jpg mplp9hi4h04dnp7u3ukc.jpg efiul58biqef630rng3s.jpg uz3tkyhwvz4hlh4gdigq.jpg r1uds4awl7i2aejyko1.jpg 9n397mw7ugf1ubq2mnlb.jpg 5zqonducgokw54qb3she.jpg efcq4q2is2b1r0mbk1tt.jpg 953ac2mmb9w900quig1f.jpg zzz4pfychffpiejp8dv.jpg zwj7jymaia1sttpay335.jpg 29g773nx9ohcdakf4w.jpg xtzn2hqkzff3lmk980kv.jpg x6ir8yllnizvdq20g6.jpg gid1qhawhs18j5ehozgs.jpg ljvm9gfqz5jlfh75pqd.jpg ul69maa5qmo2qnaywm.jpg ===
گه‌نجانی ناڕازی له ئه داى به رپرسانى ناو یه‌کیتی نیشتمانی
ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ تایبه‌ته‌ به‌ریکخراوی گه‌نجانی نارازی و عاجز له‌ ئه‌دای به‌رپرسانی یه‌کیتی نیشتمانی




 

 

خزمەتگوزارییەكان

یەك: تەندروستی

كاردەكەین بۆ:

1.كاردەكەین بۆ لە بنچینەوە گۆڕینی سیستمی تەندروستی ، بۆ سیستمێكی پێشكەوتووی نمونەیی دنیا.

2.جێبەجێكردنی یاسای بیمەی تەندروستی، بۆ ئەوەی هاوڵاتییان لەكاتی نەخۆشی‌و پێداویستی تەندروستیدا، سودی لێ وەربگرن. ئەمەش دەبێتە هۆی:

ا. كەمبوونەوەی خەرجی تەندروستی لەسەر هاوڵاتی

ب. نەمانی ترس‌و دڵەڕاوكێی هاوڵاتی لەكاتی نەخۆشكەوتندا‌ ، هەروەها لەكاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییە پڕ مەسرەفەكاندا، ترسی ئەوەیان نابێت كە پارەی تەواویان پێ هەڵنەسوڕێت.

ج. خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان، بە ئاسانی دەگاتە هاوڵاتییان‌و لەڕووی تەندروستییەوە،هەلی یەكسانی چارەسەر بۆ هەمووان دابین دەبێت.

د. توانای دارایی باشتر فەراهەم دەبێت ،بۆ بایەخدانی زیاتر بە نەخۆشخانەو دەزگا تەندروستییەكان، بەردەوامیدان بە خزمەتگوزارییەكان‌، نۆژەنكردنەوەو چاككردنەوەی ئامێرەكان، فەراهەمكردنی دەرمانی پێویست‌، بەشێوەیەكی بەردەوام. 

3.فراوانكردنەوەی بنكە تەندروستییەكان‌و زیادكردنی پسپۆڕییەكانی چارەسەركردن، بەجۆرێك كە هاوڵاتییانی گەڕەك‌و ناوچەكان، لەو ئەو بنكانەداچارەسەر بكرێت.

4.تێدەكۆشین بۆ ڕێخستن‌و جێبەجێكردنی یاسای پاراستنی مافی نەخۆش. هەروەها سندوقێكی تایبەت دادەمەزرێنین بۆ مەسرەفی ئەو نەخۆشییانەی چارەسەریان لەناو هەرێمدا نیە.

5.جیاكردنەوەی هەردوو كەرتی تایبەت‌و گشتی لەبواری تەندروستیدا، بەجۆرێك كە تێكەڵاوی  كارەكانیاندا نەمێنیت‌، مووچەی گونجاویش بۆ كارمەندانی بواری گشتی دابین بكرێت.

6.خستنە كاری كارمەند ‌و پزیشكان، لەسەر بناغەی پسپۆڕیی، بەجۆرێك هیچ كەسێك لەدەرەوەی پسپۆڕییەكەی خۆیدا، ئەركی مافی كاركردنی نەبێ‌.

7.پەرەپێدانی سیستمی كارگێڕیی‌و بەڕێوەبردنی نەخۆشخانەكان، بە هێنانی ژمارەیەك كۆمپانیای جیهانی، بۆ بەڕیوەبردنی نەخۆشخانە گەورەكان، هەتا كادری شارەزا پەروەردە بكرێ‌ و زانیاری نوێ‌ پەیدابكرێ‌.

8.پێڕەوكردنی سیستمی دابەشكردنی پزیشكان، بەپێی ژمارەی هاوڵاتیان لەسەر پێوەرە جیهانیەكان‌.

9.كاركردن بۆ بەردەوامیدان بەخوێندنی پزیشكی بەردەوام‌و بێ راوەستان، لەپاڵ بەردەوامیدان بە كردنەوەی خول‌و بەشداركردنی پزیشكان‌و پسپۆڕان، لە بۆنەو كۆنگرە زانستییەكانی دەرەوە دا.

10.جێبەجێكردنی سیستمی پزیشكی خێزانی لە كوردستان. بەم هەنگاوە بنكە تەندروستیەكان، بەكۆسپ و تەگەرەی كەم،  توانای چارەسەر و دەستنیشانكردنیان زیاتر دەبێت، بە هەبوونی كەرەستەی پزیشكی پیشكەوتوو و بوونی پزیشكی پسپۆری خێزانی، بەمەش هەر لەو بنكانە دەتوانرێت هاوڵاتی چارەسەر بكرێت‌، قەرەباڵغی نەخۆشخانەكانیش كەمدەبێتەوە . بایەخ بە تەندروستی خێزان دەدرێت لەبریتی تاك.

11.جێبەجێكردنی سیستەمی زانیاری تەندروستی ئەلیكترۆنی ،لە دەزگا تەندروستیەكاندا.

12.دامەزراندنی تاقیگەی چاودێری دەرمان و خۆراك لە كوردستان .ئەم دامەزراوەیە دەتوانێت چارەسەری زۆربەی گرفتەكانی دەرمان و خۆراك بكات لە هەرێم  و، متمانەی هاووڵاتی بە دەزگا تەندروستیەكان زیاتر بكات .

13. توندترین سزا لەسەر بازرگانی پێوە كردنی دەرمان بسەپێندرێت، كە دەبنە هۆی تێكچونی ئاسایشی تەندروستی .

دوو: چاودێریی كۆمەڵایەتی

تێدەكۆشین بۆ:

1.جێبەجێكردنی پڕۆژەی تۆڕی دەستەبەری كۆمەڵایەتی (سیستمی سوسیال) لەهەرێمی كوردستان، بەو شێوازەی سەرجەم ئەو موچەو هاوكارییانەی بۆ چین‌و توێژەكانی كۆمەڵ خەرجدەكرێت، لەچوارچێوەی سیستمی سوسیالدا جێبەجێبكرێت‌و یەكبخرێت. بەمەش تێكرا كۆمەڵ سودمەند دەبێ، نەك توێژ توێژ. 

2.زیادكردن‌و پێشخستنی ئەو ناوەندو دامەزراوە حكومییانەی تەرخانكراون، بۆ پەككەوتووان‌، بەساڵاچووان، بێنەوایان،خاوەن پێداویستی یە تایبەتەكان و ئەوانەی بەهەر هۆیەكەوە بێت لەخێزانەكانیان دابڕاون. تۆڕێی پەیوەندی تایبەت دروست دەكەین بۆ هاوكاریكردن‌و یارمەتیدان و ئاسودەییان .

3.پەرەپێدان‌و چاككردنی سیستمی داڵدەدانی ئەوانەی رووبەڕووی توندوتیژیی خێزانی دەبنەوەو فەراهەمكردنی خزمەتگوزارییە پێویستی یەكانیان و  راسپاردنی پارێزەری پسپۆڕ، بۆ یارمەتیدانیان لەرووی یاساییەوەو وەرگرتنەوەی مافەكانیان، بۆ ئەمەش، بودجەیەكی تایبەت بۆ كاروبارە یاساییەكانیان تەرخان دەكەین‌و كاردەكەین لەهەموو مەسرەف‌و تێچوونێك ببەخشرێن.

4.پێداچوونەوەیەكی ورد دەكەین بەو یاسایانەدا كە پەیوەندیدارن بە پرسە كۆمەلایەتییەكانەوە، لەنمونەی یاسای مادە هۆشبەرەكان‌و لادانی میردمنداڵان‌و هەر یاسایەكی تری لەمجۆرە، بەجۆرێك لەخزمەتی كۆمەڵ‌و پاراستنی ئاشتەوایی و ئارامی كۆمەڵایەتیدا بن.پەیوەند بەم كێشانەوە ،سزای نایاسایی لەسەر  رەوشت، بەهەموو جۆر و شێوەكانیەوە، ناهێلین. 

5.كاركردن بۆ دەرچواندنی یاسایەكی هاوچەرخ‌، بۆ پاراستنی مافی منداڵان لە كوردستاندا، بەشێوازێك كە مافی منداڵان پارێزراو بێت‌، ‌دووربن لە توندوتیژی‌، چەوساندنەوەو بنەبڕكردنی دیاردەی كاركردن بە منداڵان.

6.بەگژ دیاردەی سواڵكردندا دەچینەوەو هەوڵدەدەین لەناوەندەكانی كاركردندا، بەگەڕیان بخەین‌و ئەو منداڵانەی لەخوێندن دابڕاون، بخرێنەوە بەرخوێندن. بازرگانەكانی سواڵكردنیش سزا بدرێن.

7.یاسای خاوەن پێداویستی تایبەتیەكان ، بەشێوەیەك هەموار دەكەینەوە كە هاوكاریی مانگانەی ئەو گروپانە زیادبكرێت‌و ئەوانەشی كە خێزاندارن، هاوكاریی باشتر بكرێن‌و دۆخی گوزەرانیان دەبوژێنینەوە.

8.رەخساندنی ژینگەیەكی گونجاو بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتییەكان، هەروەها هوشیاركردنەوەی كۆمەڵ بۆ رێزگرتن لەمافەكانیان‌و فەراهەمكردنی ژیانێكی ئاسودە بۆیان، لەپاڵ پابەندكردنی دامەزراوەكان بە رەچاوكردنی تایبەتمەندێتییان لەشەقام‌و شۆستەو باڵاخانەو شوێنە گشتییەكاندا.

9.بەشداركردنی  خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان لە خولەكانی مەشق‌و راهێنانی پیشەییدا، بەشێوەیەك كە ببێتە هۆی ئامادەكردنەوەیان‌و كارئاسانیكردن بۆیان، تا ببنە خەڵكانی بە تواناو پڕۆژەی تایبەت بەخۆیان ئەنجام بدەن.

10.پەرەپیدانی توانای ژنان لەئەنجامدانی پڕۆژە،  رەخساندنی بوار بۆیان بەمەبەستی بەشداربوون لە دروستكردنی پڕۆژەدا، لەڕێگای قەرزی بچووكەوە.

11.بایەخدانی زیاتر بەژنانی بێ هاوسەر، ئەوانەی سەرچاوەیەكی دارایی دیاریكراویان نیەو ئەولەوییەتیان پیبدرێت بۆ سودمەندبوون لەپڕۆژەكانی حكومەت، بۆ ئەوەی ئاستی داهاتیان بەرزببێتەوە.

 

سێ‌: كرێكاران‌و رەنجدەران

گەڕانەوە بۆ خانوە قوڕەكان

چەند پرۆژەیەكی دیاریكراو بۆ بەرنامەی هەڵبژاردنی یەكێتی

یەكێتی وەكو حزبێكی سۆسیال دیموكرات لەروانگەی پەرۆشی بۆ ژیانی دیموكراسی‌و پاراستنی مافەكانی مرۆڤ و لەچوارچێوەی بەرجەستەكردنی فیكرو بڕوای سەرۆك مام جەلال (گەڕانەوە بۆ خانوە قوڕەكان) كە لە سێهەمین كۆنگرەی ی.ن.ك پێشكەشیكرد. كە یەكێتی حزبی رەنجدەران‌و زەحمەتكێشان‌و سەرجەم چین‌و توێژەكانی كۆمەڵە، لەو دونیابینیەوە، یەكێتی كارنامەی تایبەتی خۆی بۆ كرێكاران‌و چینی ناوەڕاست دیاری دەكات. خراپبونی ژیان‌و گوزەرانی كرێكاران‌و لاوازبوونی چینی ناوەڕاست، مەترسی گەورەی سیاسی‌و كۆمەڵایەتین. رێكخستنەوەی كۆمەڵایەتی كۆمەڵا بەوشێوەی بەدیهێنەری عەدالەتی كۆمەڵایەتی بێت. گرنگترین كارنامەی یەكێتی ئەمانەی خوارەوەن:

•هەڵوەشاندنەوەی بە فەرمانبەركردنی كرێكاران

چینی كرێكاران رەنج‌و ماندووبوونێكی زۆریان لە خەباتی نیشتمانی‌و كۆڕی كوردایەتیدا پێشكەشكردوە لە شۆڕشدا پێشمەرگەو، لە قۆناغی رزگاری كوردستانیشدا پێشمەرگەی ئاوەدانی بون، رژێمی بەعس بەمەبەستی سیاسی یاسای كرێكارانی دەستكاریكردوو سەرجەمیانی كردە فەرمانبەر، بەمەش لەلایەك مافی دارایی‌و مەدەنی كرێكاران‌و لەلایەكی تریش لەڕووی جوڵانەوەی، خەباتی سەندیكای كرێكاری ووشك كرد. وەكو دەبینین رۆژانە كرێكار لەكاتی كاردا گیانیان لەدەست ئەدەن، یان كەمئەندام ئەبن، خاوەنكار هەندێك جار زوڵمی زۆریان لێئەكات. بۆیە یەكێتی بەوپەڕی تواناوە كاردەكات بۆ:

یاسای كرێكاران هەمواربكرێتەوەو تەواوی مافەكانی كرێكار دەستەبەر بكرێن.

1-هەر كرێكارێك بەهۆی كارەكەیەوەو لەچوارچێوەی كاردا گیانلەدەست بدات، بە (شەهیدی ئاوەدانی) ناوببرێت موچەیەكی شایستەی خانەنشینی بۆ خێزانی دەبڕدرێتەوە.

2-هەر كرێكارێك بەهۆی كارەوە، كەمئەندام بێت، لەكاتی كاردا، موچەی كەمئەندامی بۆ ببڕدرێتەوە.

3-تیمی پارێزەری یاسایی بۆ داكۆكیكردن لە كرێكاران دروستبكرێت.

4-كارتی تەندروستی بۆ هەموو ئەو كرێكارانەی ئەندامی سەندیكای كرێكارانی كوردستانن، دروستبكرێت، بەوەش لە نیوەی تێچوونی چارەسەری پزیشكی ببەخشرێن.

• سیستمی دڵنیایی (تأمین) بۆ ئۆتۆمبێل‌و شۆفێرو سەرنشینەكانی:

وەكو دەستپێك بۆ دروستكردنی سیستەمی دابینكردن (تەئمین) لە كوردستاندا لەسەرەوە بۆ ئەو چین‌و توێژانەی كە زۆر سودمەند دەبن لێی ئەویش توێژی شۆفێرانە. ئەگەر نەگاتە سەدان هەزار، ئەوا بەدەیان هەزارن لە شۆفێری تاكسی، پاس، لۆری، ئۆتۆمبێلی كشتوكاڵی. ئەمانە هیچ زەمانەتێكیان نیە چ بۆ خۆیان لەكاتی روودانی كارەساتدا چ بۆ ئۆتۆمبێلەكانیان. لەپێناوی پاراستنی ژیان‌و گوزەران‌و كارەكەیان‌و گرنگی پێدانیان، ئەم كارانەی خوارەوە دەبنە جەوهەری بەرنامەو پلانی كاری یەكێتێ‌، ئەوانیش:

1)كۆمپانیایەكی هاوبەشی حكومی‌و ئەهلی بۆ زەمانی ئۆتۆمبێل دروست بكرێت‌و بخرێتە چوارچێوەیەكی یاساییەوە، بۆیەش كۆمپانیایەكی هاوبەش بەوپێیەی هێشتا كەرتی تایبەت ئەوەندە بەهێز نەبوە كە خودی خۆی بتوانێت هەموو كارێك بكات، بەتایبەت ئەوەی پەیوەندی كاری گرنگی وەكو ئەم جۆرە بێت كە پێویستی بە سەرمایەیەكی زۆرو هاوكات متمانەیەكی باش هەیە.

2)بۆ زەمانەتی ئۆتۆمبێل‌و گیانی شۆفێر، بەوجۆرەی بە یاسا خاوەن ئۆتۆمبێلی گشتی (كرێ‌) ئیلزام بكرێت، ساڵانە پارەی زەمان بدات‌و بە یاسا بڕەكەی و وردەكارییەكەی دیاری بكرێت، ئیتر هەر ئۆتۆمبێلێك كارەساتی كرد كۆمپانیای زەمان، زەمانەتی دەكات‌و بەشێك لە پارەكەی بۆ ئەدات، خۆ ئەگەر شۆفێر توشی كارەسات بوو، بە ئۆتۆمبێلەكەی خۆی، ئەوا كۆمپانیا بڕێكی باش پارە قەرەبووی بكات. سەرچاوەی داهاتی كۆمپانیای زەمانەكە، دوو داهات دەبێت. 

1-ساڵانەی بەشداربوونی شۆفێر.

2- سەرمایەی حكومەت بۆ پارەداركردنی كۆمپانیای زەمانەتەكە.

 

• راستكردنەوەی ناو و بەڵگەنامە

ژمارەیەكی زۆری كورد لە دەرەوەی وڵاتن، كە بە سەدان هەزار كەسن، ئەمانە زۆربەیان بەشێوەیەكی نایاسایی سەفەریان بۆ وڵاتانی دەرەوە كردوە، ئەمانە ناو و شوێن‌و ساڵی لەدایكبونوی خۆیان گۆڕیوە. ئێستا كە دێنەوە بۆ كوردستان، رووبەڕووی كێشەی یاسایی گەورە دەبنەوە. بۆیە یەكێتی بەڵێن ئەدات كە پرۆژە یاسای (راستكردنەوەی زانیاری كوردانی تاوارەگە) پێشكەش بكات. بەجۆرێك لەماوەیەكی یاسایی، كە یاساكە دەریدەكات، هەموو كوردانی دەرەوە، ئەوانی زانیاری خۆیان گۆڕیوە، خۆیان یان لەرێگای وەكیلەكانیانەوە، بێن راستیبكەنەوە. بەمەش مافێكی زۆریان بۆ دەگەڕێتەوە.

 

چوار: پەروەردەو خوێندنی باڵا

بەدروشمی خوێندن بۆ هەمووانە، تێدەكۆشین بۆ بەجێگەیاندنی ئەم پڕۆژانەی خوارەوە:

ا. ناوەندەكانی خوێندن

1.فەلسەفەیەكی نوێ بۆ پەروەردە لەسەر بناغەی پەرەپێدانی زانستی و زانیاریی و خۆشەویستی گەل‌و بەرژەوەندییە تایبەتییەكانی خوێندكارانی قۆناغەكان، دادەڕێژین. بەشێوەیەك كە خوێندكاران ببنە چەقی پرۆسەكەو مامۆستایان هاوكارو رێنماییكار بن بۆ بەدیهێنانی كۆمەڵێكی خوێندەوار، كە ئاشتیخواز، ژیان دۆست‌، ژینگە پارێز بن‌، كچان‌و كوڕان لەئەرك‌و مافدا یەكسان‌ بن‌و توانای زانستیی دەرچووانی زانكۆو پەیمانگاكان لەو ئاستەدا بێت،  كە كوردستان بگەیەنێتە ئاستی وڵاتانی پێشكەوتوو، ژیانێكی شایستەش بۆ خۆیان دابین بكەن.

2.بەرزكردنەوەی ئاستی چۆنایەتی (كواڵیتی) لەخوێندن‌و گەشەپیدانی فراوانی توێژینەوەی زانستی‌و بەڕێوەبردنی زانكۆ و دامودەزگاكانی خوێندنی باڵادا، بەجۆرێك ببێتە بنەمای بەرزكردنەوەی ئاستی زانستیی دواناوەندی و پەیمانگاو ناوەندە پیشەییەكان و زانكۆكان.

3.پەرەپێدانی بنەماكانی ریفۆرمی زانستی لەزانكۆو ناوەندەكانی خوێندنی باڵاداو،  ئاڕاستەكردنی زانكۆ بەرەو كرانەوەی زیاتر بەڕووی كۆمەڵداو بەشداریكردنی كارا لە گۆڕانكارییە كۆمەڵایەتی‌و ئابووری‌و سیاسی‌و كولتورییە خێراكاندا.

4.داڕشتن‌و بەڕێخستنی یاسای خوێندنی باڵا بەجۆرێك كە سیستمی لامەركەزییەت بۆ زانكۆكان ‌و سەربەخۆیی كارگێڕی‌و دارایی دابین بكات.

5.بەردەوام دەبین لەسەر هەڵمەتی نیشتمانی بۆ دروستكردنی بینای نوێ‌و گونجاو بۆ خوێندنگەكان‌و چاوبڕینە ئامانجی ئەوەی هەر بینایەك تەنها یەك دەوامی تێدا بكرێت. خوێندنگەكان هاوچەرخ بن‌ و پێداویستییە هاوچەرخەكانی وەك كۆمپیوتەرو تاقیگە زانستییەكان، یاریگای بچووك‌و چالاكی هونەریی لەخۆبگرێت.

6.پتەوكردنی پەیوەندی زانكۆكانی كوردستان لەگەڵ زانكۆ جیهانییەكان‌و ناوەندە زانستی‌و ئەكادیمییە نێودەوڵەتییەكاندا، بەئامانجی بەدەستهێنانی متمانەی نێودەوڵەتی‌و سودوەرگرتن لە ئەزمونی  دەوڵەمەندی ئەوان، لەڕێگای گۆڕینەوەی مامۆستاو خوێندكارو توانا زانستییەكان‌و بەشدارییكردن‌ لە سیمینارو كۆنفرانسە زانستی‌و ئەكادیمییەكاندا.

7.هاندان‌و سازكردنی جۆرەها فێستیڤاڵ‌و پێشبڕكێی زانستی لەنێوان خوێندكارانی هەموو قۆناغەكانی خوێندندا، بە مەبەستی گەشەپیدانی گیانی كێبڕكێ‌و داهێنان لای خوێندكاران.

8.بەردەوامیدان بە هەڵمەتەكانی نەهێشتنی نەخوێندەواریی‌و تەركیزكردنە سەر ئەو ناوچانەی رێژەی نەخوێندەواریی تێیاندا بەرزە..

9.گرنگییەكی تایبەتی دەدەین بە خوێندنی پیشەیی‌و تەكنیكی‌و هەوڵی رێكخستنەوەیان دەدەین، تا بتوانن كادری چالاك پێشكەشی هەرێم بكەن‌و پێداویستییەكانی بازاڕی كار پڕبكەنەوە. دەرفەتی گونجاویش دەڕەخسێنین بۆ ئەوانەیان كە دەیانەوێت درێژە بە خوێندن بدەن.

10.بایەخی تایبەت دەدەین بە بوارەكانی هونەرو وەرزش، سەرجەم دەرچووانی پەیمانگای هونەرەجوانەكان‌و وەرزش‌و كۆلێژەكانی هونەرو وەرزش، لەبواری پسپۆڕیی خۆیاندا دادەمەزرێنین.

11.هەوڵدەدەین تەواوی دامەزراوەكانی پەروەردەو خوێندنی باڵا، بە رایەڵی  ئەلەكترۆنی بكەین‌و نوێترین سیستمی تەكنەلۆژیای زانیاری‌ لەهەموو بوارەكاندا بەكاربهێنین. دەرچوانی پەیمانگای كۆمپیوتەر لەم بوارەدا وەگەڕ دەخەین.

12.دروستكردنی سەنتەری گەورەی تۆژینەوەو روناكبیریی لە شارە گەورەكاندا، بۆ ئەنجامدانی تۆژینەوە لەبواری پەروەردەو زاستدا.

13.دانانی پلانی ( 5 ساڵ، 10 ساڵ، 15 ساڵ) بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتانەی رووبەڕووی سیستمی خوێندن دەبنەوە، هەروەها بۆ ئەوەی سیستمی خوێندن بتوانیت هاوشانی گۆڕانكارییە خێراكانی سەردەم بێت ‌و بەداتاو ئاماری ورد كاربكات.

14.هەوڵدەدەین تۆژەری كۆمەڵایەتی بۆ سەرجەم خویندنگاكان دابین  بكەین،  بۆ چارەسەركردنی ئەو گیروگرفتانەی رووبەڕووی خوێندكاران لەبواری خوێندندا، دەبنەوە .

15.تێدەكۆشین بۆ زیاتر سەربەخۆبوونی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو رێزگرتن لێیان‌و دەسوەرنەدان لەكاروبارەكانیان، لەهەموو ئاستەكانی ئەكادیمیا، دارایی، كارگێڕییدا.

16.گرنگییەكی تایبەت دەدەین بە كردنەوەی پەیمانگاكانی زمانە جیهانییەكان، بۆ ئەوەی نەوەی نوێ شارەزایی لە زمانە بیانییەكاندا پەیدابكات‌‌و بتوانیت لەو رێگایەوە، خزمەتی  كوردەواریی بكات.

17. بەرنامەیەكی زانستی هەمەلایەن بۆ زانكۆ و پەیمانگاكان گەڵاڵە بكرێ و كۆنگرەیان بۆ ببەسترێ‌ ، هەتا لە رووی پرۆگرام و زانستیەوە، ریزبەندیان لە ئاستی جیهاندا، بەرزبكرێتەوە.  

18.دەستەبەركردنی ژینگەیەكی نوێ‌و تەندروست‌و لەبار بۆ خوێندن‌و دابینكردنی بودجەیەكی تایبەت ،بۆ پڕكردنەوەی پێداویستییە بنەڕەتییەكانی خوێندن‌و بەشە ناوخۆییەكانی خوێندكاران‌و گرنگیدان بە لایەنی تەندروستی‌و سەلامەتی، لەپێناو هاندانی خوێندكاراندا بۆ باشتر تێگەیشتن و پێگەیشتن.

ب. كارمەندانی بواری پەروەردەو خوێندنی باڵا

1.هەمواركردنەوەی یاسای خانەنشینی مامۆستایان، بەجۆرێك 80% ی كۆی موچە‌كانیان پێبدرێت.

2.تەرخانكردنی بودجەیەكی تایبەت بۆ ئەو مامۆستاو فەرمانبەرانەی دووچاری نەخۆشی درێژخایەن دەبن.

3.تێدەكۆشین بۆ دابینكردنی یەكەی نیشتەجێبوون، بۆ خێزانی كارمەندانی بواری پەروەردەو بەرزكردنەوەی ئاستی بژێوییان كە لەگەڵ ئاستەكانی گوزەرانكردنی سەردەمەكەدا بگونجێت.

4.كاردەكەین بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی زانستیی مامۆستایان، لەڕێگەی خولەكانی راهێنان‌و وەرگرتنیان لەكۆلێژەكانی پەروەردە.

5.كاردەكەین بۆ پێشخستنی شێوازی دامەزراندنی مامۆستایان‌و فەرمانبەرانی ئەم بواره،‌ بەجۆرێك كە دادپەروەریی تێدابێت‌و لەخزمەتی سەرجەم دانیشتواندا بێت.

6.تێدەكۆشین بۆ ناردنە دەرەوەی بەردەوامی مامۆستایان‌و كارمەندانی بواری پەروەردە، بۆ ئەوەی ئاشنای سیستمی خوێندنی وڵاتان ببن‌و شارەزایی زیاتر ‌و بەشداریی خولەكانی بەهێزكردن‌ بكەن‌و سەرەنجام بتوانن سیستمی خوێندنی هەرێم، ئاوێتەی سیستمی جیهانی بكەن.

7.كاردەكەین بۆ دابینكردنی بودجەی تایبەت بۆ چاپكردن‌و بڵاوكردنەوەی دەقە زانستیەكان‌و تۆژینەوەو لێكۆڵینەوەكانی مامۆستایان، لەخوێندنی باڵاو ئەرشیفكردنی ئەلكترۆنی كراوەش بۆیان.

ج. خوێندكاران

1.قەرزی خوێندن بۆ خوێندكارانی زانكۆو پەیمانگا ئەهلییەكان دابین دەكەین.

2.تەرخانكردنی دەرماڵەیەكی گونجاو و تایبەت، بە هەر منداڵێك، لەكاتی لەدایكبوونیەوە تا تەواوكردنی خوێندنی ئامادەیی.

3.گرنگیدانی تایبەت بە خوێندكارە داهێنەرەكانی هەموو ئاستەكانی خوێندن‌و بەشداركردنیان لەخولی زانستی‌و دۆزینەوەی دەرفەتی گونجاوی خوێندنی باڵا ،لە زانكۆ نیودارەكانی جیهان دا.

4.تێدەكۆشین بۆ وەرگرتنی خویندكارانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم و بەشەكانی تری كوردستانیش، لە زانكۆو پەیمانگاكانی هەرێم.

5.ناونیشانی زانستی بۆ خویندكارانی كۆلێژەكانی سیاسەت، فەلسەفە، شەریعەت بەیاسا رێكدەخەین‌و وادەكەین ئەوانیش وەك هاوتاكانیان لەكۆلێژەكانی دی، لەگەڵ تەواوكردنی خوێندندا، خاوەنی ناونیشانی زانستیی خۆیان بن.

6.جیاكاریی لەنێوان خوێندنی بەیانیان‌و ئێواراندا ناهێڵین‌و هەموو ماف‌و ئیمتیازەكانیان هاوتا دەكەین. هەروەها هەوڵدەدەین ناونیشانە جۆراوجۆرەكانی دەرچووانی پەیمانگاكانی تەندروستی‌و كۆمەڵ یەكبخەین‌و هەموویان لەژێر ناونیشانێكدا كۆبكەینەوە.

7.بەرنامەی تواناسازی خوێندكاران پەرەپێدەدەین و فراوان دەكەین‌و یاسایەكی تایبەتی بۆ دادەڕێژین، بەجۆرێك كە بەراستی خزمەت بە سەرجەم خوێندكاران بكات‌و دەرفەتی یەكسانیان بۆ بڕەخسێنێت تا لەدەرەوەی هەرێم بخوێنن.

8.مەرجی تەمەن لەقۆناغەكانی خوێندن هەڵدەگرین‌و دروشمی خوێندن لەهەموو قۆناغێكی ژیاندا بەرزدەكەینەوە.

9.هەوڵدەدەین سەرجەمی زانكۆ ئەهلییەكانی كوردستان، لە بەغداو وڵاتانی دراوسێ‌و خۆراوادا، بەپێی ستانداردی جیهانی بەفەرمی بناسرێن‌و مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت.

10.تەواوی پشووە فەرمییەكان بەیاسا رێكدەخەین.

11.دانانی سندوقی پشتیوانی بۆ خوێندكارانی زانكۆ ئەهلییەكان،  هەروەها دابینكردنی بیمەی كۆمەڵایەتی بۆ دەرچوانی زانكۆ ئەهلییەكان، وەك هاوتا حكومییەكانیان.

12.كاردەكەین بۆ گۆڕینی سیستمی قبوڵ مەركەزی تایبەت بە پۆلی دوازدەهەمی ئامادەیی‌و جێگەی بە سیستمێك بگرینەوە، كەلەگەڵ خواست‌و تواناو بەهرەكانی خوێندكاراندا بگونجێت، وەك سیستمی دیمانەكردنی راستەوخۆی خوێندكاران لەگەڵ بەشەكانی زانكۆكاندا.

 

پێنج:  ئاسایش

بەدروشمی ئاسایشی كۆمەڵ لە ئاسایشی تاكدایە، ئەوپەڕی توانامان تەرخاندەكەین بۆ:

1.پاراستنی ژیانی هاوڵاتییان لە هەر جۆرە مەترسییەك‌و سەرپشككردنی دامەزراوە تایبەتمەندەكان،‌ بەو بواره،‌ تا بتوانن لەچوارچێوەی یاسادا ژیان‌و سامانی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان بپارێزن.

2.بووژاندنەوەی بنەمای یاسایی (گێڕانەوەی ئیعتیبار) بۆ هەركەسێك لەئەنجامی كاری دامەزراوە یاسایی‌و مەدەنییەكانەوە زیانیان پێدەگات، بۆ نمونە هەر كەس بێ تاوان بۆ ماوەیەك دەسبەسەر كرا، حكومەت قەرەبووی مادی‌و مەعنەویی بكاتەوە. 

3.بەهێزكردنی دامەزراوە بەرپرسەكان لەژیان‌و سەلامەتی هاوڵاتییان‌، دابینكردنی سەرچاوەو مادیی‌و ئەزمونی زانستی بۆیان. هاوكات سنورداركردنی بەكارهێنانی هیز بەیاسای تۆكمەو سزادانی هەركەسێك، دەسەڵاتی یاسایی خۆی خراپ بەكاردەهێنیت.

4.پەرەپێدانی گیانی تەبایی‌و ئاشتەوایی‌و پێكەوە ژیان، بەئاشناكردنی پێكهاتە جۆراوجۆرەكانی هەرێم، بە كولتورو دابونەریت‌و ئاینی یەكتریی، بەجۆرێك كە ببنە بناغە بۆ پێكەوە ژیان لەسەر بناغەی رێزگرتنی جیاوازییەكان.

5.داكۆكیكردن لەئازادییەكانی رادەربڕین‌و رێزگرتن لەتایبەتمەندییە نەتەوەیی‌و ئاینی‌و نەژادییەكانی پێكهاتە جۆراوجۆرەكانی هەرێم.

6.بەگژداچوونەوەی هەر پێشێلكارییەك، دژ بە مافەكانی مرۆڤ بكرێت‌و پابەندبوونی تەواوەتیمان بە پەیماننامە نێودەوڵەتییەكانەوە.

7. هەموو چەشنە تیرۆركردنێكی جەستەیی و رۆحی، لەلایەن هەركەس و لایەنێكەوە، بەهەر بیانویەكی سیاسی، عەقیدەیی ، كۆمەڵایەتی و دابونەریتەوە، ناهێلین.

شەش: ئەدەب‌و هونەرو رۆشنبیریی

بەدروشمی: زمانەكەمان ناسنامەمانە، كاردەكەین بۆ:

1.پەرەپێدانی  زمانی كوردی، لە ئاستە زانستی‌و هزریی‌و ئەدەبییەكاندا، دوور لە هەستی تەسكی نەتەوایەتی.

2.تەرخانكردنی بودجەی تایبەت بە پاراستنی بەڵگەنامە مێژوویی، ئەدەبی، زانستیی .... هتد، هەروەها وەرگرتنەوەی كۆپی لەهەموو ئەو بەڵگەنامانەی كە پەیوەندییان بە كولتورو رۆشنبیریی كوردییەوە هەیە، لە مۆزەخانەو كتێبخانەكانی جیهاندا.

3.دامەزراندنی بەشی  رۆشنبیریی كوردیی لە ولاتانی جیهاندا، بۆ ئاشناكردنی كلتوریی كوردی بە گەلانی جیهان.

4.كاراكردنی ئەكادیمیای زمان‌و فەرهەنگی كوردی‌‌و هاندانی بۆ بەرهەمهێنانی فەرهەنگی گشتی زمانی كوردی ، بەهەموو زاراوەكانییەوە.

5. بەرنامەی زانستی یەكخستنی لەهجەكانی كوردی لە زمانێكی ستاندارد، بەرەچاوكردنی گۆراكاری سیاسی و رۆشنبیری بەشەكانی كوردستان و ئەدەبیاتی نوسراوی لە مێژینەی كوردی، دوور لە سەپاندن و سیاسەتی دەسەڵاتدارێتی، ئەركێكی بنچینەیی نەتەوەییمانە.

6.بوژاندنەوەی گیانی كێبڕكێ لەنێوان رۆشنبیران‌و چالاكانی بوارەكەدا، بە سازكردنی سیمیناری ساڵانەو وەرزییانەی تایبەت بە كلتورو رۆشنبیریی كوردی‌و تەرخانكردنی خەڵاتی شایستە بۆیان.

7.جێبەجێكردنی پڕۆژەی شاری هونەریی، لە پایتەختی رۆشنبیری (سلێمانی) بەهەموو وردەكارییەكانییەوە.

8.پشتیوانی لە گەشەكردن‌و پێشكەوتنی بوارەكانی فیلمسازی‌و شانۆ، هونەری تەشكیلی، مۆزیك و گۆرانی، دەكەین‌و بودجەی پێویستی بۆ دابین دەكەین‌و هاریكاریی تەواویی دەركەوتووانی ئەم بوارانەش بە ئەرك دەزانین.

9.هەوڵ دەدەین نوسەران‌و هونەرمەندانی كورد، بەشداریی فێستیڤاڵە نێو دەوڵەتییەكان بكەن، هەروەها كاردەكەین بۆ ئەوەی ژمارەیەك لەو فێستیڤاڵە نیودەوڵەتییان بانگهێشت بكەین بۆ هەرێمی كوردستان‌.

10.گرنگیی تایبەت دەدەین بە بواری چاپەمەنی لەهەموو بوارەكانداو تێدەكۆشین بۆ ئەوەی لەپاڵ هێنانی چاپخانەی هاوچەرخدا، هەندێك كارگەو كارخانەی تایبەت بەو بوارانەش دابمەزرێنین، وەك كارگەی دروستكردنی مەرەكەب و كاغەز بۆ نمونە.

حەوت: كاروباری ئایینی

1.پێكەوەژیانی ئاینی و مەزهەبی‌و عەقیدەیی پێكهاتەكان‌و رێزگرتنی باوەڕە ئاینییەكانی هەمووان ‌و، پێكەوەژیان لەسەر بناغەی ئازادی جیاوازییەكان .

2.نزیككردنەوەی پێكهاتە ئاینییەكان لە رێگەی دیالۆگی ئاینیەكان، هاندانی پەیوەندی دۆستانە، كوردستانی لەنێوانیاندا، لەسەر بناغەی ئەوەی هەموومان كوردستانیین‌و خزمەتی هەرێمەكەمان دەكەین.

3.ناساندنی تەواوی پێكهاتە ئاینییەكان بەیەكتریی‌و ئاشناكردنیان بە دابونەریت‌و كلتورەكانی یەكتریی، بۆ قووڵكردنەوەی گیانی لێبوردەیی‌و یەكتریی قبوڵكردن..

 

هەشت: وەرزش

بەدروشمی: ژیان بێ وەرزش ناتەواوە، كاردەكەین بۆ:

1.دامەزراندنی تیمەكانی هەڵبژاردەی  هەرێم (تۆپی پێ، باسكە، تۆپی سەرمێز.... هتد)و بەشداركردنیان لە خولە ناوچەیی‌و جیهانییەكاندا.

2.گرنگیدانی تایبەت بەمیدیای وەرزشی‌و بەرزكردنەوەی ئاستی رۆشنبیریی توێژەكانی كۆمەڵ،  لە بوارە جیاجیاكانیدا.

3.گێڕانەوەی بەها بۆ وانەی وەرزش لە قۆناغەكانی خوێندنداو جێكردنەوەشی لە سەرجەم كۆلێژەكانداو سازكردنی پێشبڕكێ‌و بۆنەی وەرزشی بۆ هەموویان.

4.دامەزراندنی پەیمانگاو ناوەندی وەرزشی زیاتر، بۆ ئەوەی لاوان‌و ئارەزوومەندان لەخۆیان كۆ بكەنەوە.

5. دێدەكۆشین،  لیژنەی ئۆلۆمپی كوردستان، بەیاسا پەسەندكرێ‌ بكرێت شوناسی شارستانی – وەرزشی كوردستانی، وەكو لیژنە ئۆڵۆمپیەكانی هەرێمە فیدراڵیەكانی جیهان.

6.گرنگیدانی تایبەت بە یاری یە تاكەكان، یاری شەترەنج، بەتایبەتی كە لەكوردستاندا ژمارەیەكی بەرچاو یاریزانی زۆر باش هەیە، هەوڵدان بۆ گرێدانی یاریكەر و یانەو یەكێتیە وەرزشیەكانی لیژنەی ئۆلۆمپی كوردستان، بە لیژنەی ئۆلۆمپی جیهان و یەكێتیەكانیەوە بۆ بەشداركردنیان لەپێشبڕكێ جیهانییەكاندا.

7.دروستكردنی ستادیۆمی نێودەوڵەتی‌ بەهۆڵەكانی وەرزش‌و مەلەوانگەی نیودەوڵەتی‌و یاریگای مەشق‌و كەمپی وەرزشییەوە، لەهەموو قەزاو ناحییەكانداو زیادكردنیان لە ناوەندەكانی پارێزگاكاندا.

8.دروستكردنی یاریگای هاوچەرخ بۆ تیپە میللییەكان.

9.كاردەكەین بۆ زیادكردنی بودجەی یانەكان تا بتوانن گرێبەست لەگەڵ راهێنەری پرۆفیشناڵ بكەن‌و یاری دۆستانە لەدەرەوەی وڵات ئەنجام بدەن.



نظرات شما عزیزان:

نام :
آدرس ایمیل:
وب سایت/بلاگ :
متن پیام:
:) :( ;) :D
;)) :X :? :P
:* =(( :O };-
:B /:) =DD :S
-) :-(( :-| :-))
نظر خصوصی

 کد را وارد نمایید:

 

 

 

عکس شما

آپلود عکس دلخواه:







*ڕێکخراوی گه‌نجانی عاجز له‌ ئه‌دای به‌رپرسانی ناو یه‌کێتی نیشتمانی‌*